پاسەوانی باڵیۆزخانەیەکی ئەمریکا بە تۆمەتی سیخووڕی بۆ ئێران دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
پاسەوانی باڵیۆزخانەیەکی ئەمریکا بە تۆمەتی سیخووڕی بۆ ئێران دەستگیر دەکرێت

باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە نەرویج؛ مێژووی وێنەکە بۆ ساڵی 2017 دەگەڕێتەوە

ئاڤا نیوز

 

پۆلیسی ئاسایشی نەرویج ڕایگەیاند، یەکێک لە پاسەوانانی باڵیۆزخانەی ئەمریکایان لە ئۆسلۆ بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران و ڕووسیا دەستگیر کردووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوتەی پۆلیس پاسەوانەکە هاووڵاتیی نەرویجییە و تەمەنی 20 ساڵانە و لە ماڵەکەی خۆی دەستگیر کراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دادگا بڕیاری دەستبەسەرکردنی کاتیی بۆ ماوەی چوار هەفتە بۆ دەستگیرکراوەکە دەرکردووە و کە هەفتەی یەکەمی لە ژووری تاکەکەسیدا بەسەر دەبات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: