یەكێتيی: لایەنەكان ڕازین پۆستی جێگری پارێزگاری سەڵاحەددین بدەن بە كورد

شەیری بکە لە:
یەكێتيی: لایەنەكان ڕازین پۆستی جێگری پارێزگاری سەڵاحەددین بدەن بە كورد

ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین- میدیاكانی عێراق

ئاڤا نیوز


سەرەڕای ئەوەی سەرۆککۆماری عێراق ڕەتیکردەوە، فەرمانی سەرۆکایەتی دەربکات بۆ دەستنیشانکردنی ئەحمەد جبوریی وەک پارێزگاری سەڵاحەددین، لایەنەکان لە گفتوگۆی بەردەوامدان بۆ دابەشکردنی ئەو پۆستانەی لە ئیدارەی پارێزگاکە ماون.


چیرۆکی سەرەکیی: ڕۆژی 04-02-2024، ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین، وەک یەکەم پارێزگا پۆستەکانی یەکلایی کردەوە، بەڵام لەلایەن سەرۆکی کۆماری عێراقەوە فەرمانی سەرۆکایەتی ڕەتکرایەوە، ڕۆژی 18-02-2024 هاوپەیمانیی جەماهیری وەتەنیيە (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشی تێدایە) ئەو فەرمانەی سەرۆککۆماری ڕەتکردەوە، ئەگەر هیچ دەرەنجامێکی نەبێت ئەوا بواری ئەوە هەیە کە جارێکی دیکە لایەنەکان بکەونە گفتوگۆ و پۆستێکی باڵا بەر کورد بکەوێت.


لێدوانی فەرميی: یاسین محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە ڕێککەوتنی داهاتووشدا پۆستی پارێزگاری بەر جەماهیری وەتەنییە دەکەوێت، ئێمە داوای جێگرێکی پارێزگارمان کردووە، پێیان گوتووین کێشە نابێت و لاریمان نییە، جگە لەوەی دوو ڕاوێژکاری پارێزگار و پۆستی بەڕێوەبەرێکی گشتیمان بەردەکەوێت".


باکگراوند: کورد لە پارێزگای سەڵاددین خاوەنی یەک کورسییە و ئەویش بەر یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کەوتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: