پرۆسەی سەرژمێری لە هەورامان لە کەشێکی پاییزییدا بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:

بەشێک لە دانیشووانی شارەدێی تەوێڵە لە هەورامان

ئاڤا نیوز

 

دانیشتووانی شارەدێی تەوێڵە لە دەڤەری هەورامان پشووی پرۆسەی سەرژمێرییان وەك بۆنەیەكی نیشتمانی و ڕۆژێكی پڕ یادگاری بەسەر برد.

 

چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ چوارشەممە 20-11-2024، یەكەم ڕۆژی قۆناغی دووەمی پرۆسەی سەرژمێریی بوو لە عێراق و هەرێمی كوردستان، هاونیشتمانیان لەماڵەكانیان مانەوە و چاوەڕوانی تیمەكانی سەرژمێریان دەكرد، لە دەڤەرەی هەورامان جیاواز لە هەر ناوچەیەكی دیكە, یەكەم ڕۆژی سەرژمێری هاوشێوەی بۆنەیەكی نەتەوەیی بوو.

 

زانیاریی زیاتر: سەیرانگەی ئاوێسەر یەكێكە لە ناوچە گەشتیارییە ناودارەكانی شارەدێی تەوێڵە لە دەڤەری هەورامان، ئاوێسەر نەك هەر لە وەزری بەهار و هاوین، بەڵكوو لە وەرزی پایزیشدا سروشتێكی جوان و سەرنجڕاكێشی هەیە، لە یەكەم ڕۆژی سەرژمێریدا ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتووانی دەڤەرەكە بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش ڕوویان لەو سەیرانگەیە كرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ