فەڕەنسا: هەڕەشەکانی پووتین بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی "تەنیا قسەیە"

شەیری بکە لە:
فەڕەنسا: هەڕەشەکانی پووتین بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی "تەنیا قسەیە"

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

 

دوای هەڕەشەکانی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی، لەیەکەمین کاردانەوەدا  فەرەنسا هاتە دەنگ  و دەڵێت، هەڕەشەکانی پووتین تەنیا "قسەن".

 

وێنە گەورەکە: لەگەل هەڵکردنی گڵۆپی سەوز لەلایەن جۆ بایدن بۆ ئۆکراینا بۆ بەکارهێنانی مووشەکی دوورمەودا دژی ڕووسیا، ئۆکراینا ڕۆژی سێشەممە یەکەم هێرشی بەبەکارهێنانی مووشەکی دوورمەدودا بۆ پێکانی ئامانجەکانی لە قوڵایی خاکی ڕووسیا دەستپێکرد، دواتریش ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕێکارەکانی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی هەموارکردەوە، وەک هەڕەشەیەک بۆ بەکارهێنانی ئەو چەکە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئان نۆئێل باروت، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فرانس 2ـی وڵاتەکەی، هەڕەشەکانی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیای بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بە "تەنها قسە" ناوبرد و گوتی، حکومەتی فەڕەنسا بەو هەنگاوە "ناترسێت".

 

ئەمەش بزانە: هەموارکردنەوەی ڕێساکانی بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن پووتینەوە بەجۆرێکە کە ڕێگە دەدات بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن مۆسکۆوە دژی ئەو وڵاتەکەی مەترسین بۆ سەر خاکی رووسیا و لەلایەن هێزێکی ئەتۆمییەوە پاڵپشتی دەکرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا زیاتر لە دوو ساڵ و نیوە بەردەوامە و بە دەیان هەزار کەس لەهەردوو ا کوژراون یان بریندار بوون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ