یەکێتیی زانایان: هەر کەسێک زانیاریی هەڵە بداتە بژمێرەکان گوناهبار دەبێت

شەیری بکە لە:
یەکێتیی زانایان: هەر کەسێک زانیاریی هەڵە بداتە بژمێرەکان گوناهبار دەبێت

گرافیک؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لەکاتی سەردانی بژمێرەکان بۆ تۆمارکردنی کەسەکان و زانیارییەکانیان، ئەگەر هاونیشتمانییان زانیاریی هەڵە بدەن گوناهبار دەبن.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ  چوارشەممە، قۆناغی دووەمی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و سبەینێش بەردەوام دەبێت، بژمێرەکان ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و ناو و زانیاریی خێزانەکانیان تۆماردەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: ڕەعد ئۆمەربلی، گوتەبێژی لقی هەولێری یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "نابێت ئەو وردەکارییانەی بۆ سەرژمێری پێویستن بەهەڵە بە بژمێرانی سەرژمێری بدرێت، هەر کەسێک زانیاریی هەڵە بدات گوناهبار دەبێت."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت:  "تەنیا کارمەندانی ئەمنی دەتوانن بەشێک لەو زانیارییانەی کە لەڕووی ئەمنییەوە کاریگەرییان دەبێت، نەیدەن بە بژمێرەکان، چونکە ڕوون نییە ئەو زانیارییانە بۆ چ دامودەزگایەک دەچێت و چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت". ڕەعد ئۆمەربلی وادەڵێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ