سەرۆکوەزیران بارزانی و نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی و نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆدەبنەوە

سەرۆکورەزیران مەسرور بارزانی و نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکورەزیران مەسرور بارزانی و نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و بەرپرسی یۆنامی کۆبوونەوە و بارودۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 18-11-2024 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە د.محەممەد ئەلحەسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان لە عێراق و بەرپرسی یونامی کرد، هاوکات کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێکران.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێێ ڕاگەیێنراوی فەرمی، لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق، ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا.

 

ئەمەش بزانە: لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دا، جەخت لە پێویستیی بەردەوامبوونی ڕۆڵی یونامی لە پێناو پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە.

شەیری بکە لە: