ڕاوندێکی نوێی ماستەر و دکتۆرا دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
ڕاوندێکی نوێی ماستەر و دکتۆرا دەکرێتەوە

دیمەنێک لە باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیار دەدات ڕاوندێکی نوێی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە.


وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆبووەوە و پێنج بڕیاری دەرکرد، یەکێک لەوان کردنەوەی ڕاوندێکی نوێی خوێندنی ماستەر و دکتۆرایە لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە کردنەوەى ڕاوندێکى نوێى خوێندنى باڵا، زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستانی ڕاسپێردووە ساڵانە بەپێى خشتەو کاتى دیاریکراو خوێندنى باڵا (ماستەر، دکتۆرا) بکەنەوە.


زانیاریی زیاتر:
سەبارەت بە ڕاوندى داهاتووش بۆ ئەو زانکۆیانەى ستافى زانستیان هەیە و مەبەستیانە ڕاوندێکى دیکە بکەنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پلانیان نەناردووە، پێویستە لە نزیکترین کاتدا پلانەکانیان بۆ وەزارەت و لێژنەى ئامادەکردنى ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا بەرزبکەنەوە، بەمەبەستى کارکردن لەسەر پلانەکان. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ