لە سەرژمێری هاتووچۆی هاووڵاتیان بۆ ئێران لەڕێگەی حاجی ئۆمەران ڕادەگیرێت

شەیری بکە لە:
لە سەرژمێری هاتووچۆی هاووڵاتیان بۆ ئێران لەڕێگەی حاجی ئۆمەران ڕادەگیرێت

ژمارەیەک زیارەتکاری ئێرانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران

ئاڤا نیوز

 

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەك سەبارەت بە جوڵەی بازرگانی و هاتووچۆی هاووڵاتیان لە ڕۆژانی سەرژمێری بڵاودەكاتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە 20 و 21-11-2024، جوڵەی بازرگانی و هاوردە و هەناردەی كاڵاكان بەردەوام و ئاسایی دەبێت و دەروازە داناخرێت.


لەلایەكی دیكەوە: بەپێی ئاگادارییەكەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، لە ڕۆژانی سەرژمێری چوونی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و عێراق و بیانی، لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئێران دادەخرێت و ڕێگە نادرێت.


ئەوەش بزانە: هاووڵاتیانی كوردستان و عێراق لە وڵاتی ئێرانەوە ڕێگەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان، هاوكات هاتنی ڕێگە بە هاتنی هاووڵاتییانی ئێرانی و بیانی لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان نادرێت و دەروازەکە دادەخرێت.

شەیری بکە لە: