نوێنەری ئەمریکا سەردانی بەیرووت دەکات

شەیری بکە لە:
نوێنەری ئەمریکا سەردانی بەیرووت دەکات

ئامۆس هۆکستین نوێنەری ئەمریکا لە لوبنان، وێنە:: afp

ئاڤا نیوز

بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئەگەرەکانی دانوستان بۆ ئاگربەست لە نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل، نوێنەری ئەمریکا سەردانی پایتەختی لوبنان دەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوەیەکی سیاسی لوبنانی ڕایگەیاند؛ بڕیارە سبەی سێشەممە، ئامۆس هۆکستین نوێنەری ئەمریکا لە لوبنان، سەردانی بەیرووت دەکات بە ئامانجی خستنەگەڕی هەوڵەکانی بۆ هێنانە کایەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: قاسم هاشم ئەندام پەرلەمانی لوبنان، ئاماژەیی بە وەڵامی حیزبوڵڵا کردووە بۆ ڕەشنووسی ڕێککەوتن بۆ ئاگربەست و وەڵامی ئەو لایەنە 'بەڵی' بووە.

 

باکگرواند: زیاتر لە مانگێکە ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر باشووری لوبنان دەستپێکردووە، بە ئامانجی لاوازکردنی توانای سەربازی حیزبوڵڵای لوبنان، ئەمەش ماڵوێرانی و ئاوارەبوونی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ