پارە و سایلۆیەکی هەرێمی کوردستان، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق هەشتەمین قۆناغی پارەی گەنمی جووتیارانی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە کرد، ئەمڕۆ چەکی پارەکە لە لقی بانکی ناوەندی لە هەولێرەوە دەخرێتە سەر بانکەکانی هەرێمی کوردستان.
لێدوانە فەرمییەکان: نازم محەممەد، بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵەی دهۆک، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بڕی 158 ملیار و 454 ملیۆن دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هاتووە و لە لقی بانکی ناوەندییە لە هەولێر، چاوەڕوانین ڕەزامەندین بۆ ئەوەی چەکەک بدرێت و دەست بە دابەشکردنی بەسەر جووتیاران بکەین.
میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی گوت: چەکی پارەی گەنمی جووتیاران پاش 72 کاتژمێر داخلکردنی لە سیستم و گرتنەبەری ڕێکارە یاسایی و کارگێڕی و داراییەکان لە لقی بانکی ناوەندی لە هەولێر دەگوازرێتەوە بانکەکانی هەرێمی کوردستان، بۆیە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەکەین.
نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی، بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو پارەیەی هاتووە پشکی سلێمانی 60 ملیار دینارە، ئەمڕۆ چەکی پارەکەم بەدەست دەگات، بەڵام هەفتەیەکی پێویستە تاوەکو بۆ بەغدا بەگەڕێنرێتەوە و دواتر بۆمان بنێرنەوە، بۆیە دابەشکردنی پارەکە بەسەر جوتیاراندا پاش دوو هەفتەی دیکە دەبێت و دەکەوێتە سەرەتای مانگی 12.
زانیاریی زیاتر: ئەو 158 ملیار و 454 ملیۆن دیناری هاتووە، پشکی سلێمانی 60 ملیار دینار، هەولێر 55 ملیار و 454 ملیۆن دینار، دهۆک 43 ملیار دیناریان دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە قۆناغی هەشتەمی پارەی گەنمی جووتیارانە کە بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ئەو پارەیەی ماوە بەغدا هەمووی بنێرێت.
باکگراوند: بەغدا بۆ ئەمساڵی 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆن بە چڕی بەسەر ئاسمانی عێراق دەسوڕێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
ئەوەی پێویستە لەبارەی نرخی زێڕ بیزانیت؛ بەپێی پێشبینییەکان دەگاتە چەند؟
18 تشرینی دووەم
گەورەترین کێشەی بەردەم مووچەی مانگەکانی 10 و 11و 12 چارەسەر کرا
18 تشرینی دووەم
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤاوە شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێن بزانە
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
كام جۆری فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێن بە هەمیشەیی؟
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادە دەکرێت