چارەنووسی میشێل، کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:
وێنەی میشێل، کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی - وێنە: بەرگریی شارستانی هەولێر

وێنەی میشێل، کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی - وێنە: بەرگریی شارستانی هەولێر

ئاڤا نیوز

 

برایەکی پێشڕەو دزەیی رایدەگەیێنێت، ئەو پارچانەی لەکاتی پشکنینەکان دۆزرابوونەوە دەرکەوت ئەندامی جەستەی کارگوزاری ماڵەکەن، کە بێسەروشوێن ببوو.

 

چیرۆکی سەرەکی: چل ڕۆژ لەمەوبەر سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی بالیستی ماڵی سەرمایەدار پێشڕەو دزەیی بە بیانووی بارەگای بنکەی مۆساد کردە ئامانج، بەڵام ئەو هێرشە شەهیدبوونی خاوەن ماڵ، کچە 11 مانگەکەی، میوان و کارگوزارێکی لێکەوتەوە،کە هەموویان خەڵکی مەدەنی بێتاوان بوون. 

 

کرۆکی بابەتەکە: دوای بۆردوومانەکە، تەرمی پێشڕەو دزەیی، کچەکەی و میوانەکەی دۆزرانەوە، بەڵام تەرمی میشێل کە کارگوزاری ماڵەکە بوو لەدوای هەشت ڕۆژ گەڕانی بەردەوام نەدۆزرایەوە، تەنیا چەند پارچەیەک دۆزرانەوە، کە گومان دەکرا پارچەی جەستەی ئەوبن.

 

زانیاریی نوێ: د.عەبدوڵڵا مەجید، برای پێشڕەو دزەیی لە ڕۆژی چلەی ڕووداوەکەدا، بە ئاڤا نیوزی گوت "دڵنیا بووینەتەوە کە ئەو پارچانەی دۆزراونەتەوە، پارچەی جەستەی میشێلن". "یەکێک لە مووشەکەکان ڕاستەوخۆ لە ژوورەکەی میشێلی داوە و پارچە پارچەی کردووە". ئەوەشی گوت.

 

زانیاریی زیاتر: هێشتا ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دی ئێن ئەی، قسەکانی برای پێشڕەو دزەیی نەسەلماندووە و چاوەڕێ دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەنجامەکە دەربچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: