ئیسرائیل هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی ژێرخانی عێراق و کوشتنی "کەسایەتییە دیارەکان" دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 تشرینی دووەم
نمایشی ژمارەیەک چەکداری گرووپە چەکدارییەکانی عێراق لە مەیدانی تەحریر، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل، ئێران تۆمەتبار دەکات بەوەی مووشەکی بالیستیکی بۆ عێراق گواستووەتەوە. هاوکات هەڕەشەی لێدان لە ژێرخانی ئابووری و کوشتنی ئەو کەسایەتییانە دەکات، کە وەک کەسانی "دیار" لە گرووپە عێراقییەکان ناوی بردوون.
وێنە گەورەکە: هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەژێر ناوی پشتیوانیی لە غەززە و لوبنان بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئیسرائیل بەردەوامە و ڕۆژ بە ڕۆژیش هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل چڕتر دەکەنەوە. بە جۆرێک لە مانگی ئابدا کە شەش هێرشیان کردووە، بەڵام تشرینی یەکەم بۆ 90 هێرش بەرزبووەتەوە، لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە زیاتر لە 65 هێرشی کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "مەعاریفی" ی ئیسرائیلی، ئێران مووشەکی بالیستیکی کورتمەودا بە قاچاخ بۆ عێراق دەنێرێت وەک بەشێک لە وەڵامی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە، ئەم مووشەکانە لەناو تانکەری ئاو یان نەوت شاردراونەتەوە، ئەمەش نیگەرانیی دروستکردووە لەوەی لە داهاتوودا بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بەکاربهێنرێت.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ئیسرائیل کار لەسەر پلانێک دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک لە عێراقەوە، سەرەتا بە ئامانجگرتنی ژێرخان و دامەزراوەکان و پاشان کوشتنی کەسایەتییە دیارەکانی میلیشیا ئێرانییەکان وەک ئەوەی پێشتر لە سووریا ئەنجامی داوە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: چوارشەممەی ڕابردوو شاندێکی ئەمریکی بە یاوەری ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی بەغدایان کردووە و چاویان بە ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراق، لە نێویشیاندا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کەوتووە. شاندەکەی ئەمریکا پەیامێکی هۆشداریی تووندیان وەک دوا دەرفەت داوەتە حکومەتی عێراق بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گرووپە شیعە چەکدارەکان کە بەردەوامن لە بە ئامانجگرتنی ئیسرائیل لە ڕێگەی هێرشە درۆنییەکانەوە بەناوی پاڵپشتی لە غەززە و لوبنان.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پلاندانانی عێراق بۆ ئاڤا: پرۆسەی سەرژمێریی بەبێ کێشە بەردەوامە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
ئەوەی پێویستە لەبارەی نرخی زێڕ بیزانیت؛ بەپێی پێشبینییەکان دەگاتە چەند؟
18 تشرینی دووەم
گەورەترین کێشەی بەردەم مووچەی مانگەکانی 10 و 11و 12 چارەسەر کرا
18 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆپخانەیەکی سەردەمی جەنگی جیهانیی یەکەم لە تورکیا دۆزرایەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سووریا بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیلەوە 36 کەس کوژران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
800 سەربازی ئیسرائیلی لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە کوژراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل زیاتر لە 100 ئامانجی حیزبوڵڵای پێکاوە