کۆمیسیۆن: ئەمڕۆ سەرجەم تانەکانی هەڵبژاردنی کوردستان وەڵام دەدرێنەوە

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن: ئەمڕۆ سەرجەم تانەکانی هەڵبژاردنی کوردستان وەڵام دەدرێنەوە

هەواڵی خێرا

ئاڤا نیوز

 

دەستەی دادوەریی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆی 41 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێـمی کوردستان، وەڵامی 38 تانەی داوەتەوە و ڕەتی کردوونەتەوە، تەنیا سێ تانە ماوەن و بڕیارە ئەمڕۆ یەکلا بکرێنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دەستەی دادوەریی کۆمیسیۆن، 38 تانەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی وەڵامداوەتەوە و ڕەتی کردوونەتەوە، بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی یاساییان نەبووە، تەنیا سێ تانە ماون و ئەمڕۆ ئەوانیش وەڵام دەدرێنەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی هەموو تانەکان یەکلایی دەکرێنەوە، ئەنجوومەنی کۆمیسارانی کۆمیسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند دەکات، بڕیاری دەستەی دادوەریی دەربارەی تانەکان پابەندییە بۆ کۆمیسیۆن و لیست و حیزب و بەربژێرەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ