ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی تەقینەوەکەی کەرکووک

شەیری بکە لە:
ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی تەقینەوەکەی کەرکووک

لۆگۆ وەزارەتی پێشمەرگە، گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز 

 

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕووداوی تەقینەوەکەی کەرکووک ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و  دەڵێت: ڕووداوەکە لە ئەنجامی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسایشی هاوبەش بووە و بەهۆیەوە دوو ئەفسەر و پێشمەرگەیەک گیانیان لەدەست دا.. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاگەیێنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە: بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 9 لە سنووری دووز خورماتوو، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی3ی لیوای 1ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقیەوە، لەئەنجام دا عەقید ڕوکن سامان سابر سلێمان فەرماندەی فەوج و عقید محەممەد ڕەزا کەریم ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی 9ی سوپای عێراق و  شریف ئەحمەد محەممەدئەمین شەهید بوون، هەروەها سێ سەربازیش برینداربوون.

زانیاریی زیاتر: ماوەیەکە جموجۆڵی شانە نووستووەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بەدی دەکرێت بەهۆی بوونی کەلێنی ئەمنی، هێزە ئەمنییەکانیش جار جار ڕووبەڕوویان دەبنەوە و حەشارگەکانیان لەناو دەبەن. 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ