وەزیری نەوتی عێراق: لەبارەی هەناردەکردنی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆداین

شەیری بکە لە:
کێڵگەی نەوتیی قڕنە - وێنە: گێتی

کێڵگەی نەوتیی قڕنە - وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز 

 

لە شەشەمین دیداری نێودەوڵەتیی بەغدا وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە گفتوگۆدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەكردنەوەی نەوت.

 

لێدوانی فەرمی: لە شەشەمین دیداری نێودەوڵەتیی بەغدا وەزیری نەوتی عێراق گوتی: بەهۆی بڕیارەكانی دادگەی نێودەوڵەتییەوە، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان ڕاگیراوە، ئێستا لە گفتوگۆداین و هەوڵ دەدەین کێشەی هەناردەكردنەوەی نەوت چارەسەر بکەین.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ هەرێمی كوردستان دانوستان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێی بەندەری جەیهان بەردەوامە.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەهۆی زۆری خواست لەسەر غازی سرووشتی پلان بۆ فراوانکردنی وەبەرهێنان هەیە. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ