عێراق درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرژمێریدا ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
عێراق درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرژمێریدا ڕەتدەکاتەوە

عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕەتیدەکاتەوە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ درێژبکاتەوە و دەڵێت، قەدەغەی هاتووچۆ بەمەبەستی سەرژمێری دانیشتووان تەنها دوو ڕۆژە و هیچ بەرنامەیەک نییە بۆ درێژکردنەوەی ئەو وادەیە.

 

وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 20-11-2024، پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بکرێت و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بەوهۆیەشەوە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، "قەدەغەی هاتووچۆ کە تایبەتە بە سەرژمێریی دانیشتووان تەنها ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، ئەوەی باس لە درێژکردنەوەی ئەو ماوەیەش دەکرێت ڕاست نییە".

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق داواش لە هاووڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنماییەکان بن بەمەبەستی پشتڕاستکردنەوەی هەر هەواڵ و پرسێک، زانیارییەکان تەنها لە سەرچاوەی فەرمییەوە وەربگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: