70 هەزار مامۆستا فۆڕمی دابەشکردنی زەوییان پڕکردووەتەوە

شەیری بکە لە:

 ئاڤا نیوز

 

70 هەزار مامۆستا لە هەرێمی کوردستان فۆرمی دابەشکردنی زەوییان پڕکردووەتەوە،  تاوەکو ئێستاش وردبینی بۆ 16 هەزاری کراوە و چاوەڕی دەکرێت تا سەری مانگ وردبینی کردن لە فۆڕمەکانیان تەواو ببێت.

 

وێنە گەورەکە: ماوەیەکە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە، زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن و تاوەکو ئێستا  نزیکەی 12 هەزار وەریان گرتووە، قۆناغ بە قۆناغیش فەرمانبەرانی دیکە وەری دەگرن.

 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی بەهۆی تەواو نەبوونی وردبینی فۆڕمەکان مامۆستایان بێبەش بوون لە وەرگرتنی زەوی، بەڵام بۆئەمجارە لە قۆناغی دووەمدا مامۆستایانیش سوودمەند دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: