بەکارهێنانی ئایپاد بۆ پڕۆسەی سەرژمێری، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجارە لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەرژمێریی دانیشتووان بەشێوەی ئۆنڵاین و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بکرێت، پڕۆگرامەکانی بەشێوەیەکن ناتوانرێت هاک بکرێن.
لێدوانی فەرمی: مەریوان حەسەن، سەرپەرشتیاری ئایتی سەرژمێری لە پارێزگای هەولێر بە مەجید خزر، پەیامنێری ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەپێی ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ کۆمپانیاکانی جێبەجێکار هەیانە، سیستەمێکی تایبەت بە سەرژمێری بەکاردەهێنرێت کە پێشتر لە وڵاتانی دیکە بۆ سەرژمێری بەکارهاتووە و سەرکەوتوو بووە، هاوکات زانیارییەکان بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی دەنێردرێنەوە بۆ داتا سەنتەر، پڕۆگرامەکانیش بەتەواوی پارێزراون، لە ئەگەری هاککردنی داتا بەیسەکانیش، دەستیان بە زانیارییەکان ناگات، چونکە پڕۆگرامەکان تەنیا کۆد نیشان دەدەن.
پڕۆگرامەکانی سەر ئایپادی بژمێرەکان چین؟
سەرپەرشتیاری ئایتی سەرژمێری لە پارێزگای هەولێر ئاماژە بە پڕۆگرامەکانی نێو ئایپادەکانی دەست بژمێرەکان دەکات و دەڵێت: ئایپادەکان چەند پڕۆگرامێکیان تێدایە، ئەوانیش بەرنامەی پەیوەندیکردنن بە تۆڕی ئینتەرنێت بۆ گواستنەوەی داتا و زانیارییەکان بۆ داتا سەنتەر. هاوکات بەرنامەی تایبەت بە فۆرمی سەرژمێری لەسەرە و بژمێرەکان زانیاریی هەر خێزانێکی تێدا تۆمار دەکەن، بەرنامەکانی دیکەش یارمەتیدەرن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سەر ئایپادەکە لەکاتی هەبوونی هەر گرفتێک، چونکە پرۆسەکە لەسەر نەخشە دەکرێت و پێویستی بە GPS هەیە.
ئایپادەکانی دەست بژمێرەکان ئاسایین؟
ئایپادەکانی دەست بژمێرەکان تایبەتن بە پرۆسەی سەرژمێری و خەسڵەتەکانی سەرژمێریکردنی تێدایە، جیاوازییان هەیە لەگەڵ ئەو ئایپادانەی لە بازاڕدا دەفرۆشرێن، هاوکات هەر بژمێرێک خاوەنی یوزەر و سنووری خۆیەتی لەسەر ئایپادەکەی، تەنیا دەتوانێ لەو سنوورە زانیارییەکان تۆمار بکات کە بەپێی نەخشەکە بۆی دیاریکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە فەرەنسا چوار کەس بە بارمتە دەگیرێن و هەڕەشەی کوشتنیان لەسەرە
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ڕوونکردنەوە بۆ ئەو کەسانەی لە ڕۆژانی سەرژمێری لە ئەرکدان دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مامۆستایانەی لە پرۆسەی سەرژمێریی بەشدارن لە دەوام دەبەخشرێن
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فیلمێک نواندن و وەرزش بەیەکەوە دەبەستێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆکیۆمێنتاری نان و گوڵ نمایش کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ساڵانە هەشت ملیار دۆلار لە خواردنە ناتەندروستەکان خەرج دەکرێت
11 تشرینی دووەم
لە هەولێر کرێکارانی بیانی لەبەرچاوی خەڵک خۆیان دەشۆن
10 تشرینی دووەم
دۆنەر کەباب ناکۆکی دەخاتە نێوان ئەڵمانیا و تورکیا
10 تشرینی دووەم
ژنان لە ئەمریکا پیاوان بایکۆت دەکەن
10 تشرینی دووەم
تیکتۆک بەفەرمی لە کەنەدا قەدەغە کرا
7 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ڕوونکردنەوە بۆ ئەو کەسانەی لە ڕۆژانی سەرژمێری لە ئەرکدان دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مامۆستایانەی لە پرۆسەی سەرژمێریی بەشدارن لە دەوام دەبەخشرێن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو كەسانەی زانیاریی ناڕاست دەدەن بە تیمەكانی سەرژمێریی سزاكەیان چییە؟
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن 38 تانە ڕەتدەکاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو پرسیارانە چین لە ڕۆژی سەرژمێری دەکرێن؟