عێراق لە هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی پێش چین دەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
عێراق لە هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی پێش چین دەکەوێتەوە

هاوردە و هەناردە لەنێوان عێراق و ئێران، وێنە: ina

ئاڤا نیوز

 

عێراق تەنیا لەماوەی یەک مانگ دا بە بەهای دوو ملیار و 780 ملیۆن دۆلار کاڵای لە ئێرانەوە هاوردە کردووە.

 

وێنە گەورەکە: ڕوحوڵا لەتیفی، گوتەبێژی لیژنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و گەشەپێدانی بازرگانیی ژووری پیشەسازیی و کانزاکان و بازرگانیی ئێران ڕایگەیاند، لە 21-9 تا 21-10-2024، زیاتر لە 22 ملیۆن و 809 هەزار تۆن کاڵا بە بەهای 13 ملیارد و 698 ملیۆن دۆلار لە نێوان ئێران و وڵاتانی دیکەدا ئاڵوگۆڕ کراوە، کە ئەمە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو بە ڕێژەی 39٪ زیاتر بووە. 

 

زانیاریی زیاتر: لە ناو ئەو وڵاتانەی کە لە ئێرانەوە کاڵایان بۆ هەناردە دەکرێت لەم مانگە دا عێراق لە پلەی یەکەمدایە، هەرچەندە لە کۆی 7 مانگی ڕابردوودا چین لە پلەی یەکەمدا بوو. 

 

ئەمەش بزانە: عێراق تەنیا لەماوەی یەک مانگدا بە بەهای دوو ملیار و 780 ملیۆن دۆلار کاڵای لە ئێرانەوە هاوردە کردووە. دوای عێراقیش، چین یەک ملیار دۆلار و 434 ملیۆن دۆلار، تورکیا 925 ملیۆن دۆلار، ئیمارات 783 ملیۆن دۆلار و ئەفغانستان 249 ملیۆن دۆلار بەرهەمیان لە ئێرانەوە هاوردە کردووە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: