داوای دوورخستنەوەی چەند وەزیرێکی حکومەتەکەی سوودانی دەکرێت

شەیری بکە لە:
داوای دوورخستنەوەی چەند وەزیرێکی حکومەتەکەی سوودانی دەکرێت

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز



لیژنەی هەڵسەنگاندن بۆ توانا و لێهاتویی وەزیرەکانی عێراق،  راپۆرتی کۆتایی پێشکەش سەرۆکوەزیران کردووە و بڕیارە لە دانیشتنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیراندا خوێندنەوەی بۆ بکرێت.

 

وێنە گەورکە: بەگوێرەی راپۆرته‌كه‌، لیژنەی هەڵسەنگاندن بۆ توانا و لێهاتویی وەزیرەکانی عێراق كە لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێکهێنراوە، چەند وەزیرێک نەیانتوانیوە بەرنامەی کاری وەزارەتەکەنیان وەک پێویست بەڕێوەبەرن و لە کارەکانیان "كەمتەرخەم" بوون.

 

لێدوانی فەرمی: محەممەد سەیهوود، ئەمینداری گشتیی کۆبوونەوەی "ئەجیال" ڕایگەیاند: لیژنەکە ڕاسپاردەی خۆی پێشکەشی سوودانی کردووە و داوای دوورخستنەوەی سێ بۆ پێنج وەزیری کردووە لە وەزارەتەکانیان، لەهەمان کاتدا پێشنیازی کردووە پۆستەکانییان بە کەسانی لێهاتو و بە توانا بە گوێرەی رێككەوتنی سیاسی پڕبکرێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: لەبارەی ئەگەری دوورخستنەوەی وەزیرەکان و بەربەستەکانی بەردەم سوودانی، سەیهوود ئاماژەی بەوەشکرد، سوودانی سوورە لە گۆڕینی ژمارەیەک وەزیر، بەڵام لەلایەن پەرلەمانەوە بەربەستی بۆ درووست دەکرێت، چونکە پرسی هەڵبژاردنی وەزیری نوێ پێویستی بەکۆدەنگی ئەندامانی پەرلەمان هەیە و ئەستەمە دەنگ بەو وەزیرانە بدرێت کە سوودانی کاندیدیان دەکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: