ئومێد خۆشناو: قەدەغەی هاتووچۆ لە پرۆسەی سەرژمێری وەك كۆرۆنا نابێت

شەیری بکە لە:
ئومێد خۆشناو: قەدەغەی هاتووچۆ لە پرۆسەی سەرژمێری وەك كۆرۆنا نابێت

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر

ئاڤا نیوز

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر چەند زانیارییەك سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی ڕۆژانی سەرژمێری ڕادەگەیێنێت و دەڵێت، "قەدەغەی هاتووچۆی سەرژمێریی وەک کۆرۆنا نابێت".

 

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: ئامانج لە قەدەغەی هاتووچۆ لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی سەرژمێری ئەوەیە پرۆسەكە بە باشترین شێوە بەڕێوەبچێت، بەهیچ شێوەیەك قەدەغەی هاتووچۆی پرۆسەی سەرژمێریی وەك هی ساڵانی كۆرۆنا نابێت.

 

لەلایەكی دیكەوە: پارێزگاری هەولێر، سەبارەت بە كردنەوەی نانەواخانە، سەمونخانە و ماركێتەكان لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ ڕایگەیاند: لیژنەی ئەمنیی پارێزگا بۆ ئەو مەبەستە كۆدەبێتەوە و بڕیار دەدات كە چ شوێنێك لەو دوو ڕۆژەی قەدەغەی هاتووچۆ كراوە بن.

 

ئەمەش بزانە: "لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆدا حاڵەتە گرنگ و لەناكاوەكان ڕێگەیان پێدەدرێت، هاوكات دەروازە سنوورییەكان بە كراوەیی دەمێننەوە و فڕۆكەخانەكان بەردەوامن دەبن لە گەشتەکانیان" ئومێد خۆشناو وادەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: