دادگای فیدڕاڵی: پڕۆژەی هەژماری من ڕێگەپێدراوی بانکی ناوەندییە

شەیری بکە لە:
دادگای فیدڕاڵی: پڕۆژەی هەژماری من ڕێگەپێدراوی بانکی ناوەندییە

لۆگۆی هەژماری من & باڵەخانەی دادگای باڵای فیدراڵی

ئاڤا نیوز

 

بەپێی دواین ڕوونکردنەوەی دادگای فیدراڵی عێراق، بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەو بانکانەی کە لە بانکی ناوەندی تۆمارکراون لە عێراق ڕێگە پێدراون.

 

وێنە گەورەکە: دادگای فیدراڵی عێراق ڕوونکردنەوەی لەسەر بە ئەلیکترۆنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان داوە و ڕایگەیاندووە: بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەو بانکانەی لە بانکی ناوەندی تۆمارکراون ڕێگەپێدراون و فەرمیین و فەرمانبەر بە خواستی خۆی دەتوانێت لە هەر بانکێک هەژماری بانکی بکاتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، سەرجەم ئەو بانکانە لە "هەژماری من" بەشدارن ڕێگەپێدراوی بانکی ناوەندین.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت:  عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی، جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی پڕۆژەی "هەژماری من" و پشتیوانیی و چاودێریی بانکی ناوەندی کردەوە و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگی بەردەوامبوونی پڕۆژەکە و پشتیوانی و چاودێریی بانکی ناوەندی. 

شەیری بکە لە: