ڕۆژانە 12 هەزار گەشتیار لە هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکەن

شەیری بکە لە:
ڕۆژانە 12 هەزار گەشتیار لە هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکەن

نەسروڵڵا ڕەشنوودی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر - هەوراز گوڵپی، بێژەری ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژانە 12 هەزار گەشتیار لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ئێران دەکەن، کونسوڵی ئێران لەمبارەیەوە دەڵێت "کارەکانمان بەبێ مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان مەحاڵ دەبن".

 

وێنە گەورەکە: ئێران و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی پتەوی کۆمەڵایەتی، کلتوری، فەرهەنگی، ئابووری، بازرگانی، سیاسی و دیبلۆماسییان هەیە، ئەمەش وایکردووە هاتووچۆی گەشتیاری بە بەردەوامی لە نێوان هەردوولا هەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: نەسروڵڵا ڕەشنوودی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر، بە ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: کاتێک ڤیزەمان دەدا، هەندێک ڕۆژ شەش هەزار و 500 ڤیزە لە هەولێر و هەمان ژمارەش لە سلێمانی بە هاووڵاتیان دەدرا.

 

ئاماژە بەوەش دەدات؛ لە ڕۆژێکدا 12 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ئێرانیان دەکەن.

 

لەلایەکی دیکەوە: کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر دەڵێت: ئێران پێویستی بەوەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان مامەڵە بکات، بەبێ ئەوە بەشێک لە کارەکانمان مەحاڵ دەبن، دەبێت سەرنج بخەینە سەر ئەم بابەتە و واشمان کردووە. 

شەیری بکە لە: