شێرکۆ بێکەس و قادر دیلان دوو کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی

شەیری بکە لە:
شێرکۆ بێکەس و قادر دیلان دوو کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی

ئاڤا نیوز

 

شانۆ بەکر پێشەشکاری ئاڤا میدیا لە ڤیدیۆواڵێکی تایبەت بە سلێمانی باس لە دوو کەسایەتیی دیاری شارەکە دەکات. 

 

وێنە گەورەکە: ئاڤا میدیا لە ساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانی ڕووماڵێکی تایبەتی هەبوو، لە گەشتی هەواڵەکانی کولتووریشدا هەر تایبەت بوو بەو یادە، یەکێک لەو کەسایەتییە دیارانە شێرکۆ بێکەسە، یەکێک لە دیارترین سیما ناسراوەکانی ئەو شارەیە لە بواری ئەدەبیات، لە بەشێک لە نوسینەکانیدا وەسفی شارەکەی دەکات و دەڵێت، لە دارەشمانە ئەستێرەیەک لە دایکبوو لە قەڵاچوالان بوو بە مانگ.

 

قادر دیلان، یەکێک لە بەناوبانگترین هونەرمەندەکانی شاری سلێمانییە و تایبەتمەندی هونەرەکەی لەوەدا بوو کە هونەری جازی گووتووە، ئەمە لە کاتێکدا بوو کە بۆ ئەو سەردەمە سەخت بووە هونەر پیشکەش بکرێت ،بەڵام قادر دیلان تەنانەت هونەری جازی هەڵبژاردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: