ئیسرائیل ڕێگری لە ڕێککەوتنێکی نێوان عێراق و فەرەنسا دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل ڕێگری لە ڕێککەوتنێکی نێوان عێراق و فەرەنسا دەکات

فڕۆکەی جەنگی فەرەنسا - جۆری ڕافال

ئاڤا نیوز

 

سەرەڕای ڕێککەوتنی نێوان عێراق و فەرەنسا لەسەر کڕینی فڕۆکەی جەنگی جۆری "ڕافال"ـی فەرەنسی، بەڵام ڕێککەوتنەکە بەو شێوەیەی کە عێراق پلانی بۆ داناوە بە مەبەستی  پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەی جیبەجێ ناکرێت.

 

وێنە گەورەکە: گۆڤاری "فۆربس"ـی ئەمریکی بڵاوی کردەوە: عێراق سوورە لەسەر کڕینی 12 فڕۆکەی جەنگی مۆدێلی "داسۆ ڕافال"ـی فەرەنسی، ئەم جۆرە فرۆکەیە بەوە ناسراوە کە توانای جێبەجێکردنی چەندین ڕۆڵ و ئەرکی هەیە لەیەک کاتدا، وەک چاودێری ئاسمان، ڕووبەڕووبونەوەی فرۆکەی جەنگی و هێرشی مووشەکی.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی میدیاکانی فەرەنسا، ڕێککەوتنەکەی بەغدا و پاریس وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت، چونکە فەرەنسا بە فشاری ئیسرائیل ئامادەنییە ئەو مووشەکە ئاسمانییانەی کە لەڕێکەوتنەکەدا هاتووە ڕادەستی عێراقی بکات.

 

ئەمەش بزانە: ئەو مووشەکە ئاسمانییانەی کە فەرەنسا بەهۆی فشاری ئیسرائیل ڕادەستی عێراقی ناکات لە جۆری "میتیۆرە"ـیە و مەودای بینین تێدەپەڕێنێت، بەمەش "ڕافال" وەک فڕۆکەیەکی جەنگی بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق  پێناسە ناکرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: