عێراق نەوت بەرامبەر خزمەتگوزاری بە لوبنان دەدات

شەیری بکە لە:
عێراق نەوت بەرامبەر خزمەتگوزاری بە لوبنان دەدات

ئاڵای عێراق

ئاڤا نیوز

 

عێراق بۆ چوارەم ساڵ نەوت بە لوبنان دەدات، بڕەكەشی بۆ دوو ملیۆن تۆنی ساڵانە بەرزكردووەتەوە.


وێنە گەورەكە: ڕێككەوتنێك لەنێوان عێراق و لوبناندا هەیە كە بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە، عێراق سووتەمەنی پێویست بۆ لوبنان دابین دەكات، لەبەرامبەر نرخی ئەو سووتەمەنییەش، لوبنان پێداویستی عێراق لە بواری خزمەتگوزاریی و كاڵای جۆراوجۆر پڕدەكاتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەلید فەیاز، وەزیری وزە و سەرچاوەكانی ئاوی لوبنان، ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ ساڵی چوارەم لەسەریەك، ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر درێژكردنەوەی گرێبەستی دابینكردنی سووتەمەنی بۆ لوبنان تاوەكو كۆتایی ساڵی 2025. هاوكات بڕەكەشی بەرزكردووەتەوە.


زانیاریی زیاتر: بڕی سووتەمەنی دابینكراو بۆ دوو ملیۆن تۆن زیادكراوە كە پێشبینی دەكرێت ئەم هەنگاوە تاڕاددەیەك چارەسەری قەیرانی كارەبای بەیروت بكات.


باكگراوند: ڕێككەوتنی نەوت بەرامبەر خزمەتگوزاری لە تەمموزی 2012 لەنێوان عێراق و لوبنان واژۆكرا و بۆ ماوەی ساڵێك جێبەجێكرا و دواتر بۆ ماوەی 10 ساڵ وەستا، پاشان لەساڵانی 2022 و 2023 گرێبەستەكە نوێكرایەوە و ئێستاش حكومەتی عێراق ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ ساڵی چوارەمیش درێژبكرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ