نۆ ڕۆژ پشووی سنووردار لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
نۆ ڕۆژ پشووی سنووردار لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنرا

پشوو، گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز


حکومەتی هەرێمی کوردستان نۆ ڕۆژ پشووی سنوورداری بۆ فەرمانبەرانی سنووری ماددەی 140 ڕاگەیاند، پشووەکە لە 15ی مانگەوە دەستپێدەکات تاوەکو 23ی مانگ.



بڕیاری فەرمی: حكومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی خێرا ئاراستەی سەرجەم دامودەزگامانی حكومەت دەكات، بەمەبەستی كارئاسانی بۆ ئەو هاووڵاتییانەی كە دانیشتووی سنووری ماددەی 140ـن ئاسانكاری پێویستییان بۆ بكەن بۆ گەڕانەوەیان بۆ شوێنی خۆیان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی بەشداریكردن لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی.



زانیاریی زیاتر: لە ڕۆژانی 15 تا 23ی ئەم مانگە ، پشوو دەبێت بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و كارمەندانی ڕاژەی سەربازی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابییان لەگشت قۆناغەكانی خوێندن لە قوتابخانە و زانكۆكان كە خەڵكی ناوچەكانی ماددەی 140ـن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەروەها داواش لە ڕێكخراوەكان و كۆمپانیاكان و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت كارئاسانی بكەن بۆ كارمەندەكانیان كە خەڵكی ئەو ناوچانەن لەهەمان ماوە ڕێگە بە كارمەندەكانیان بدەن بەشداری پرۆسەكە بن. 



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ