ئاڤا میدیا یادی 240 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی بەرز ڕادەگرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا میدیا لە ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی ڕووماڵێکی جیاوازی پێشکەش بە بینەرانی کرد

ئاڤا نیوز

 

ئاڤا میدیا لە ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی ڕووماڵێکی جیاوازی پێشکەش بە بینەرانی کرد.

 

وێنە گەورکە: ئەمڕۆ ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی بوو و 240 ساڵ بەسەر دامەزرادنی دا تێپەڕبوو، بەگوێرەی سەرچاوە مێژووییەکان، سلێمانی لە ڕۆژی 1784-11-14 لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە ئاوەدان کراوەتەوە، شارەکە بەچەندین قۆنا‌‌غی جیاوازدا تێپەڕیوە و تا گەیشتووە بە ئێستای، بەهۆی بوونی دەیان نووسەری ناودار و چالاکییە ئەدەبییەکانی، شارە نازناوی پایتەختی ڕۆشنبیری و داهێنەری ئەدەبی وەرگرتووە. 

 

زانیاریی زیاتر: ئاڤا میدیا ڕووماڵێکی شایستەی لە ساڵیادەکەدا پێشکەشکرد، کە لەلایەن هەژان هێرش پێشکەشکاری ئاڤاوە پێشکەشکرا، لە میانەی ڕووماڵەکەدا چالاکی میوزیکی و گێرانەوەی بەسەرهاتی تایبەت پەخشکرا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر یەکە لە شاعیری سلێمانی ئەحمەد مەحمود و دکتۆر عادل حەمە کەریم میوزیسیان، هونەرمەند حەمە عەبدول میوانی ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بوون. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: