بەهۆی تیکتۆکەوە دوو ئەفسەر لە فڕۆکەخانەی کەرکووک سزا دەدرێن

شەیری بکە لە:
بەهۆی تیکتۆکەوە دوو ئەفسەر لە فڕۆکەخانەی کەرکووک سزا دەدرێن

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی لە تیکتۆکەوە بە جلوبەرگی سەربازیی، وەزیری ناوخۆی عێراق دوو ئەفسەر لە فەرمانگەی پاسپۆرت لە فڕۆکەخانەی کەرکووک سزادەدات.

 

چیرۆكی سه‌ره‌كی: سەرچاوەیەک لە پارێزگای کەرکووک ئاشکرایکرد، بە بڕیاری عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق دوو ئەفسەر لە فەرمانگەی پاسپۆرتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک کە یەکێکیان ئەفسەرێکی ژنە و بە پلەی نەقیب بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنە و گرتە ڤیدیۆیەک بە جلوبەرگی سەربازییەوە لەپلاتفۆڕمی تیکتۆک سزادران.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: شەممەری بڕیاریدا بە گواستنەوەی ئەفسەری پاسپۆرت لە فڕۆکەخانەی کەرکووک کە پلەکەی عەمیدە بۆ فەرماندەیی هێزەکانی سنوور و گواستنەوەی ئەفسەرە ژنەکەش بۆ فەرمانگەی ناسنامە و کارتی نیشتمانی لە کەرکووک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ