سەدر داوا دەکات لەکاتی نوێژی هەینی ئاڵای لوبنان و فەلەستین هەڵبکرێت

شەیری بکە لە:
سەدر داوا دەکات لەکاتی نوێژی هەینی ئاڵای لوبنان و فەلەستین هەڵبکرێت

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعی

ئاڤا نیوز


موقتەدا سەدر داوا دەکات لە کاتی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی ئاڵای لوبنان و فەلەستین هەڵبکرێت، هاوکات داوای سووتاندنی ئاڵای هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل دەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعی لە پەیامێکدا داوا لەو هاووڵاتیانە دەکات کە ئامادەی نوێژی هەینی دەبن، وەک پشتیووانییەک لە دۆزی فەڵەستین و خەڵکی لوبنان، ئاڵای فەلەستین و لوبنان هەڵبکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: سەدر داوایەکی دیکەش لە بەشداربووانی نوێژی هەینی دەکات کە ئاڵای ئەمریکا و بەریتانیا و ئیسڕائیل بسووتێنن، چونکە ئەو وڵاتانە بە وتەی سەدر تاوانبارن بە "کۆمەڵکوژیی و لەناوبردنی خەڵکی غەززە و لوبنان" .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ