ئاڤا نیوز زانیاری گرنگ و نەزانراو لەبارەی پرۆسەی سەرژمێری ئاشكرا دەكات
- کوردستان
- 13 تشرینی دووەم
قەڵای دێرینی کەرکووک
ئاڤا نیوز
هاووڵاتیانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ماددەی 140، لە هەر شوێنێكی نیشتەجێبوون لە پرۆسەی سەرژمێری خۆیان تۆمار بكەن، هەر لەسەر شوێنی ڕەسەنی خۆیان هەژماردەكرێن بەو مەرجەی لە ئاماری ساڵی 1957 تۆماركراو بن و گرفتیان نەبێت.
لێدوانی فەرمی: موحسین شوانی، ڕاهێنەری سەرژمێریی لە تیمەکانی پرۆسەی سەرژمێریی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، تایبەت بە ئاڤا نیوز ڕایگەیاند، هەر هاووڵاتییەك گرنگ نییە كارتی نیشتمانیەكەی یاخوود كارتی زانیاری و پسوولەی خۆراكی لە كام شوێن بێت هەر لەو شوێنە سەرژمێری بكات، بەڵكو لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستای خۆی دەتوانێت بەشداری پرۆسەكە بكات و لەكاتی هاتنی تیمەكان خۆی تۆمار بكات، دواتر بەگوێرەی ئاماری ساڵی 1957 لەسەر زێدی ڕەسەنی خۆی هەژماردەكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمەكانی سەرژمێری ڕوونكردنەوەی پێویست بە هاووڵاتیانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەدەن، بەوەی كە لە ڕۆژانی 16 تا 19/ 11/ 2024 سەرۆك خێزان دەتوانێت لەجیاتی سەرجەم ئەندامانی خێزانە بگەڕێتەوە زێدی خۆی و لەڕێگەی تیمەكانی سەرژمێرییەوە خۆی تۆماربكات، یاخود دەتوانێت لەڕێگەی خزمێكی نزیكییەوە بەڵگەنامە فەرمییەكانی ڕەوانەی شوێنی ڕەسەنی خۆی بكاتەوە كە ئێستا لەو ناوچانە نیشتەجێیە و، بەبێ گەڕانەوەی خانەوادەكە، لە شوێنی ڕەسەنی خۆیان تۆمار دەكرێن و لەكاتی تۆماركردنییان تەنیا ژمارەی خێزان كە لەسەر كارتی نیشتیمانی هەیە، لەبەرچاو دەگیرێت.
ئەوەش بزانە: كارتی زانیاری، پسوولەی خۆراك هیچ بایەخێكی لە پرۆسەی سەرژمێری نابێت، زیاتر كار بە كارتی نیشتیمانی یاخود ناسنامەی باری كەسی دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
پێنتاگۆن: هێزەکانمان لە عێراق نزیکەی 80 هێرشیان کراوەتە سەر
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
پێنتاگۆن: سەربازانی کۆریای باکوور بەشداری جەنگ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دیداری تایبەتی مەسرور بارزانی لە مێپس 2024 بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر.. تۆمارکردنی هاونیشتمانییان لە سەرژمێری بە ڕێژەی 100٪ بوو
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: لە ساتێکدا کۆدەبینەوە کە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەستیارە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و ئەحمەد داوود ئۆغڵو تاوتوێی پڕۆسەی ئاشتییان کرد لە ناوچەکە