شوان عەزیز: ئەگەر كورد یەكدەنگ بێت كێشەكانی هەولێر و بەغدا زووتر چارەسەر دەبن

شەیری بکە لە:

شوان عەزیز، شرۆڤەكاری سیاسی

ئاڤا نیوز

 

شوان عەزیز، شرۆڤەكاری سیاسیی كورد دەڵێ، محەممەد شیاع سوودانی نیازی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدای هەیە، ئەگەر كورد یەكدەنگ بێت كێشەكان زووتر چارەسەر دەبن، ئاماژە بە ئەوەش دەدات كە هەندێك لایەنی بەغدا نایانەوێ كێشەكان چارەسەر بن.

 

لێدوانی فەرمی: شوان عەزیز، شرۆڤەكاری سیاسی بە ئاڤای ڕاگەیاند: سوودانی لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێك سەردانی هەولێری كردووە، نیازی سوودانی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدایە، بۆ ئەو مەبەستە هەنگاوی باشی ناوە.

 

لەلایەكی دیكەوە: ئەو شرۆڤەكارە سیاسییەی كورد ڕاشیگەیاند: مووچە و نەوت لە كێشە سەرەكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدان، هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق لەڕووی سیاییەوە نیازی چارەسەركردنیان هەیە، بەڵام چەند لایەنێك هەن لە بەغدا مەبەستیانە كە دۆخی هەرێمی كوردستان تێكبچێت و كێشەكان چارەسەر نەكرێت بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر حكومەتی مەركەزیی پێش 2003 یان شتێكی نزیك لەوە.

 

بەپێی گوتەی شوان عەزیز، سوودانی هەوڵی زۆری داوە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان و مەبەستیەتی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق نزیكتر ببنەوە، بەمەش دەتوانێت گرفتەكانی بەغداش چارەسەر بكات و نەهێڵێت هەوڵی لایەنەكان بۆ تێكدانی پەیوەندییەکان سەربگرێت.

 

ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: مەبەستی سەردانەكەی ئەمجارەی سوودانی بۆ هەولێر و سلێمانی ئەوەیە كە دەیەوێت حكومەتی هەرێمی كوردستان زوو پێكبهێنرێت، ئەگەر كورد توانی بە یەكدەنگ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بكات ئەوا كێشەكان زووتر چارەسەر دەبن".

 

ئەوەش بزانە: بە ڕای ئەو شرۆڤەكارە سیاسییەی كورد، گرفتی بەرپرسانی عێراق لە ڕابردوو و ئێستاش ئەوەیە كە لەكاتی پێویستدا بەڵێن بە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەدەن و دوای ماوەیەك لەبیریان دەچێتەوە، بەڵام ئەمجارە نیازی چارەسەركردن جددیترە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ