ئاڤا دانیشتووانی سۆران و مێرگەسۆر لە بیستنی دەنگێکی بەهێز ئاگادار دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئاڤا دانیشتووانی سۆران و مێرگەسۆر لە بیستنی دەنگێکی بەهێز ئاگادار دەکاتەوە

دوو جۆری تەقەمەنی سەردەمی ڕژێمی بەعس

ئاڤا نیوز


ئاڤا دانیشتووانی سنووری ئیدارەی سۆران و قەزای مێرگەسۆر لە بیستنی دەنگێکی بەهێزی تەقینەوە ئاگادار دەکاتەوە، کە تیمەکانی لەناوبردنی تەقەمەنییەکان سبەی پێنجشەممە 14-11-2024 لە کێڵگەیەکی مینڕێژکراوی ئەو دەڤەرە ئەنجامی دەدەن.


وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی تیمەکانی لەناوبردنی تەقەمەنییەکان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر، بەمەبەستی خاوێنکردنەوەی شوێنە مینڕێژکراوەکانی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر کە لەکاتی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران مینڕێژکراون، ڕۆژی پێنجشەممە چالاکیی لەناوبردنی مین لە کێڵگەمینێکی نزیک ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قەزای مێرگەسۆر ئەنجام دەدرێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مینی هەولێر، لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاڤا نیوز ڕەوانەکردووە ڕایدەگەیەنێت، "هاووڵاتیانی دانیشتووی ئیدارەی سۆران، دەڤەری مێرگەسۆر، شارەدێی مەزنێ و گوندەکانی دەوروبەری ئاگاداردەکەینەوە، سبەی پێنجشەممە دەنگی بەهێزی تەقینەوەی کێڵگەمینێک دەبیستن و پێویست بە نیگەرانی و دڵەڕاوکێ ناکات".


زانیاریی زیاتر: كیڵگە مینەكە دەكەوێتە چیای قەلەندەر، كە (195) مین لەو کێڵگەیە لەناو دەبرێن و بەهۆی زۆری بڕەکەی، دەنگی تەقینەوەکە بەرز دەبێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ