ناوی 15 هەزار کەس وەک بژمێر بۆ سەرژمێری ڕادەگەیێنرێت

شەیری بکە لە:
ناوی 15 هەزار کەس وەک بژمێر بۆ سەرژمێری ڕادەگەیێنرێت

تیمێک لەکاتی ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری ئەزموونی

ئاڤا نیوز 

لە ماوەی ڕابردوودا فۆڕمی دامەزراندن وەک بژمێر بۆ بەڕێوەبردنی سەرژمێری لەلایەن دەرچووانی زانکۆ پڕکراوەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆش ناوەکانیان ڕابگەیێنرێت.

لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم ڕەحمان، سەرپەرشتیاری هونەری سەرژمێری گشتیی لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: زۆربەی كێشە تەكنیكییەكانی تایبەت بە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی چارەسەر كراون و ناوی بژمێرە وەرگیراوەكانیش تەواو بووە، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ناوی زیاتر لە 15 هەزار کەس ڕابگەیێنرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کەسانەی ناویان دەگەڕێتەوە پێویستە خولی ڕاهێنان ببینن تاوەکو زانیارییان لەبارەی چۆنیەتی پرۆسەکەوە هەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: