لە فڕۆکەخانەیەکی عێراق دەست بەسەر پێنج قاڵبی زێڕدا دەگیرێت

شەیری بکە لە:
لە فڕۆکەخانەیەکی عێراق دەست بەسەر پێنج قاڵبی زێڕدا دەگیرێت

وێنەی ئەو قاڵبە زێڕانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، سەرچاوە: میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی فڕۆکەخانەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، ژن و پیاوێکیان دەستگیر کردووە کە بەنیاز بوون بەشێوەی قاچاخ پێنج قاڵبی زێڕ ببەنە دەرەوەی وڵات.

 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەکان لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی عێراق، دەستیان بەسەر پێنج قاڵبی زێڕدا گرتووە کە ژن و پیاوێک لەگەڵ خۆیاندا شاردبوویانەوە و دەیانویست بۆ دەرەوەی وڵاتی ببەن.


زانیاریی زیاتر:
ژن و پیاوەکە لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و پاراستنی فڕۆکەخانەوە دەستگیر کراون و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ