ترەمپ پێشکەشکارێک بۆ وەزیری بەرگری کاندید دەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ پێشکەشکارێک بۆ وەزیری بەرگری کاندید دەکات

پیت هێگسێز، پێشکەشکاری کەناڵی فۆکس نیوز

ئاڤا نیوز


دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراو سەرقاڵی پلاندانانە بۆ پێکهێنانی کابینەکەی و تاوەکو ئێستا چەند کەسێکی دەستنیشان کردوون پۆستی باڵایان پێبدات.

پیت هێگسێتی
چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ بۆ پۆستی وەزیری بەرگری پیت هێگسێز، پێشکەشکاری کەناڵی فۆکس نیوزی دەستنیشان کردووە،  کە پێشتر ئەفسەری سووپا بووە لە عێراق و ئەفغانستان.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: ''پیت کەسێکی تووند و زیرەکە، ‌هێزی سەربازیمان بەهێز دەکەینەوە، ئەمریکا هەرگیز پاشەکشە ناکات''. 

زانیاریی زیاتر: پیت هێگسێز تەمەنی 44 ساڵە و ئەگەر پۆستەکە وەربگرێت دەبێتە گەنجترین وەزیری بەرگری لە مێژووی ئەمریکادا.

ئەمەش بزانە: ترەمپ چەند کەسێکی دیکەشی دەستنیشان کردوون لە کابینەکەیدا پۆستیان پێبدات، لەوانە؛ مارکۆ ڕوبیۆ بۆ وەزیری دەرەوە، مایک واڵتز بۆ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و کریستی نۆئێم بۆ وەزیری ئاسایشی ناوخۆ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ