دۆسیەی نەوت تەوەرێکی سەرەکی سەردانەکەی سوودانییە بۆ هەرێمی کوردستان

شەیری بکە لە:
دۆسیەی نەوت تەوەرێکی سەرەکی سەردانەکەی سوودانییە بۆ هەرێمی کوردستان

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی پێشوازی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی، وێنە: KRG

ئاڤا نیوز


دوای بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەمواری بڕگەیەکی یاسای بودجە کە تایبەتە بە نەوت، لە سەردانەکەی ئەمڕۆی سوودانیدا بۆ هەرێمی کوردستان دۆسیەی نەوت تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبێت.

وێنە گەورەکە: 5ی ئەم مانگە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە و تا وردبینیش لە بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان تەواو دەبێت، بەغدا بۆ هەر بەرمیلێک بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت 16 دۆلار خەرج دەکات.

لێدوانی فەرمی: سەباح حەیدەر، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دۆسیەی نەوت بەشێکی گرنگە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و لە سەردانەکەی ئەمڕۆی سوودانیدا بۆ هەرێمی کوردستان یەکێک دەبێت لەو دۆسیانەی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاڤا میدیا دەستیکەوتوون، سوودانی لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، چەند پرسێکی دیکە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات، لەوانە: ئەنجامدانی سەرژمێری، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا  بەتایبەت بودجە و مووچە، پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، دۆخی ناوچەکە دوای دەرچوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، کێشەی زەوی جووتیارانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ