ئەمریكا سێ هاووڵاتیی عێراقی بە 42 ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریكا سێ هاووڵاتیی عێراقی بە 42 ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەکاتەوە

دیمەنی زیندانی ئەبوغرێب لە بەغدا کە زیندانییە عێراقییەکان بەتووندترین شێوە تیایدا ئەشکەنجە دەدران

ئاڤا نیوز

 

دادگایەکی ئەمریکا بەڵێندەرێكی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی ناچار دەکات بە 42 ملیۆن دۆلار قەرەبووی سێ عێراقی بکاتەوە كە لە زیندانی ئەبووغرێب لەلایەن سوپای ئەمریكاوە ئەشكەنجەدرابوون.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سوهەیل شەممەری، بەرێوەبەری قوتابخانە، ئەسعەد زوبەیعی، میوەفرۆش و سەلاح ئەلئیجەیلی، ڕۆژنامەنووس هەرسێکیان لەلایەن دادگای ئەمریکاوە بە 42 ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەکرێنەوە و هەریەکەیان 14 ملیۆن دۆلاریان بەردەکەوێت. 

 

لەلایەكی دیکە: سەنتەری مافە دەستووریەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند:" کۆمپانیای CACI بەرپرسیار بووە و ڕۆڵی هەبووە لە ئەشكەنجەدانی ئەو پیاوانە لە ساڵانی 2003 و 2004 لە ئەبووغرێب".

 

ئەمەش بزانە: زیندانی ئەبووغرێب دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری بەغدا، لە سەرەتای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق، وە هێمایەك بۆ هێزی “داگیرکاریی ئەمریكا لە عێراق” دادەنرا، هەروەها بەشێك لە زیندانییەكان لەلایەن سەربازەكانی سوپای ئەمریكاوە بەشێوەیەكی "دڕندانە" لەو زیندانییە سزادران.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: كۆمپانیای (CACI)  پێشتر ڕایگەیاندبوو سەرجەم ئەو سزا و ئەشكەنجەدانانەی كە كۆمپانیاكە لە ئەبوغرێب كردوویەتی لەلایەن دۆناڵد ڕامسفێڵد، وەزیری بەرگری ئەو كاتەی ئەمریكاوە پەسەند كرابوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ