کوردێک بەشداریی گەورەترین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گواستنەوە و گەیاندن دەکات
- بزنس
- 12 تشرینی دووەم
وێنەی سەرۆکوەزیران پێشکەش بە ڕێکخەری کۆنفراسەکە کرا کە گوزارشت لە هەناردەکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان دەکرێت
ئاڤا نیوز
كۆمپانیایەکی كوردستانی بەشداری لە پێنجەمین كۆنفرانسی ساڵانەی نێودەوڵەتی (OLO)ی بواری گواستنەوە و گەیاندن لە ئیندۆنیزیا دەكات و وێنەیەکی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پێشکەش بە ڕێكخەری كۆنفرانسەكە دەکات کە گوزارشتە لە هەناردەكردنی بەرهەمی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە.
چیرۆكی سەرەكی: هاووڵاتییەك بەجلوبەرگی كوردییەوە بەشداریی لە كۆنفرانسەکە دەكات كە سەدان كۆمپانیای بواری گواستنەوە و گەیاندنی نێودەوڵەتی لەسەرتاسەری جیهان تێیدا بەشدارن.
وێنە گەورەكە: كۆمپانیای (FRM) بۆ گواستنەوەی نێودەوڵەتیی كەلوپەل و بەرهەمە خۆماڵییەكان، وەك تاكە كۆمپانیای كوردستانی بەشداری لە چالاكییەكانی پێنجەمین كۆنفرانسی ساڵانەی نێودەوڵەتی (OLO) کرد، كە 800 كۆمپانیای بواری گواستنەوە و گەیاندن لە 70 وڵاتەوە بەشدارن، لە 10 تا 12ـی ئەم مانگە لە جاكارتای پایتەختی ئیندۆنیزیا بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: فەهد عەبدولرەحمان، خاوەنی كۆمپانیای (FRM) بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "لە پێنجەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئۆلۆ، لە پاڵ نوێنەری سەدان كۆمپانیای دیكەی بواری گواستنەوە و گەیاندن كە لە 70 وڵاتەوە بەشدارییان كردبوو، بە جلی كوردی دەركەوتم و وێنەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانیم پێشكەشی "مستەر سۆنگ" ڕێكخەری گشتی كۆنفرانسەكە كرد كە گوزارشت بوو لە هەناردەكردنی بەرهەمی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە".
فەهد بەم كارەی مەبەستییەتی ئەو پەیامە بە وڵاتانی جیهان بگەیەنێت، هەرێمی كوردستان ژینگەیەكی گونجاو و ئارامی هەیە بۆ پەرەپێدانی سێكتەری وەبەرهێنان و لەو ڕێگەیەوە بانگهێشتی كۆمپانیا جیهانییەكان بکات، بۆئەوەی ئەزموونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گواستنەوەی بەرهەمەكانیان بهێننە هەرێمی كوردستان.
باكگراوند: كۆنفرانسی نێودەوڵەتی "ئۆلۆ-OLO" ساڵانە بە بەشداریی گەورە کۆمپانیاکانی بواری گواستنەوە و گەیاندنی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت، ئەمە پێنجەمین جارە ئەم کۆنفرانسە بکرێت.
بۆچی گرنگە؟ بەشداریكردنی كۆمپانیاكانی كوردستان لەم کۆنفرانسەدا، دەرخەری پێشكەوتنی كەرتی گواستنەوەی نێودەوڵەتیی هەرێمی كوردستانە، تا بەرهەمەكانی بە ئاسانترین شێوە بە وڵاتانی جیهان بگەیێنێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 3 خولەک لەمەوپێش
هەزار مێرد؛ دووەم گەورەترین ئەشکەوتی کورستان و عێراق
- ببینە و ببیستە
- 8 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس 2024" لە دهۆک دەكات
- ببینە و ببیستە
- 29 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کارگهی دروستكردنی جامانە لە هەولێر
- کولتوور
- 50 خولەک لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
8 خولەک لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
50 خولەک لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤاوە شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێن بزانە
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
كام جۆری فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێن بە هەمیشەیی؟
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادە دەکرێت