دوای 10 ساڵ پاڵاوگەی بێجی دەخرێتەوەكار

شەیری بکە لە:
دوای 10 ساڵ پاڵاوگەی بێجی دەخرێتەوەكار

پاڵاوگەی بێجی- وێنە: INA

ئاڤا نیوز


دوای 10 ساڵ لەکارکەوتنی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پاڵاوگەی بێجی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین کردەوە.


بۆچی گرنگە: بێجی گەورەترین پاڵاوگەیە لە عێراق، ئەمڕۆ سەرجەم بەشە لە کارکەوتووەکانی خرانەوە کار و بە گوتەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئیدی پێویستیان بە هاوردە کردنی سووتەمەنی نابێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوای نەمانی داعش لە شارەکە، بەشێکی زۆری کەل و پەلەکانی پاڵاوگەکە بێشەروشوێن بوون، هێزە چەکدارەکانی سەربە حەشدی شەعبی  بەوە تۆمەتبار کران کە بە‌شێک لە پارچە بچووکەکان و کەل و پەلە گرنگەکانی ئەو پاڵاوگەیە دەگوازنەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و سووریا لەوێوە دەفرۆشرێن.


ڕاگەیێنراوی فەرمیی: وەزارەتی نەوتی عێراق لە 18-08-2023 بڵاویکردەوە: ئامێرە ونبووەکان پێکهاتبوون لە  کۆمپرێسەر بۆ یەکەی باشترکردنی بەنزین، کۆمپرێسەری هایدرۆجین و هایدرۆلیک، پەمپی یەکەکانی پاڵاوتن، ماتۆڕی کارەبایی، وۆلڤ و ژمارەیەکی زۆر لە ئامێری کۆنترۆڵ و سیستەم.


لێدوانی فەرميی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە مەراسیمی کردنەوەی پاڵاوگەکە ڕایگەیاند: ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ کۆتایی هێنان بە هاوردەکردنی سووتەمەنی لە دەرەوە.
باکگراوند: پاڵاوگەی بێجی توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی زیاترە لە 150 هەزار بەرمیل.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: