وەزیری بەرگری ئیسرائیل: ئاگربەست لە لوبنان ناکرێت

شەیری بکە لە:
وەزیری بەرگری ئیسرائیل: ئاگربەست لە لوبنان ناکرێت

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل; bbc

ئاڤا نیوز

 

لە بەردەوامی هێرشە ئاسمانیی و زەمینییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی نیازی ڕاگەیاندنی ئاگر بەستی نییە. 

 

لێدوانی فەرمی: ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: لە لوبنان ئاگربەست ناکرێت و بە تەواوی هێزەوە بەردەوام دەبین لە لێدان لە بەرژەوەندییەکان و ژێرخانی حیزبوڵڵا.

 

لەلایەکی دیکەوە: کاتز لە کۆڕبەندی وەزارەتی بەرگری گوتی، ''ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان دژی حیزبوڵڵا چڕتر دەکەین و  بەردەوام دەبین لە هێرشکردنە سەر هەر ڕێکخراوێک کە هەڕەشە بێت بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەمان، هەوڵەکانمان بەردەوام دەبن بۆ گەڕانەوەی دانیشتووانی باکوور بە سەلامەتی بۆ ماڵەکانیان''.

 

باکگراوند: لە 23 ئەیلوولی ئەمساڵ ئیسرائیل ئاڕاستەی شەڕی گۆڕیوە بەرەو لوبنان بە ئامانجی کۆتایهێنان بە ژێرخانی سەربازی حیزبوڵڵای لوبنان، بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانەوە تاوەکو ئێستا هەزاران هاووڵاتی سڤیل ئاوارەبوون و بە هەزارانی دیکەش بوونەتە قوربانی هێرشەکان کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: