ترەمپ، مارکۆ ڕۆبیۆ وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دیاری دەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ، مارکۆ ڕۆبیۆ وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دیاری دەکات

وێنەیەکی دۆناڵد ترەمپ و مارکۆ ڕۆبیۆ، لەمیانەی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، وێنە: abc

ئاڤا نیوز

 

پێشبینی دەکرێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمریکا مارکۆ رۆبیۆ، سیناتۆری ویلایەتی فلۆریدا وەک وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی کاندید بکات، بەگوێرەی هەواڵێکی نیۆرک تایمزی ئەمریکی.

 

ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەکە لە زاری سێ کەسەوە ڕایگەیاندووە، کە بڕیارەکە کۆتایی نییە، بەڵام پێدەچێت ترەمپ لەسەر ناوی ڕوبیۆ یەکلایی بووەتەوە، پێشووتریش لە لیستی کاندیدەکانی ترەمپ بووە بۆ پۆستی جێگری سەرۆک.

 

زانیاریی زیاتر: لەماوەی هەفتەی ڕابردوو چەندین جار ناوی ڕوبیۆ ئاماژەی پێکراوە، وەک  یەکێک لەو کاندیدانەی کە ئەگەری زۆرە بۆ سەرکردایەتیکردنی دیپلۆماسی ئەمریکا، لەگەڵ ڕیک گرێنێل باڵیۆزی پێشووی ئەڵمانیا.

 

باکگراوند: ڕوبیۆ لە کۆچبەرانی کوبا لە میامی لەدایکبووە و لە زانکۆی فلۆریدا زانستە سیاسییەکانی خوێندووە و لە ساڵی 1993دا دەرچووە. لە ساڵی 2010 ڕوبیۆ بە پاڵپشتی پارتی چای بۆ ئەنجوومەنی پیران هەڵبژێردراوە .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ