کونسوڵی ئێران لەبارەی "ساختەکاریکردن لە هەڵبژاردن" وەڵامی لایەنەکان  دەداتەوە

شەیری بکە لە:

نەسروڵڵا ڕەشنوودی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر

ئاڤا نیوز

 

كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر سەبارەت بە دەنگۆی "ساختەکاریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان" وەڵامی لایەنە سیاسییەكان دەداتەوە.

 

وێنە گەورەكە: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان چەند لایەنێكی ئۆپۆزسیۆن كە لە ڕێژەی دەنگەكانیان ناڕازین، ئێرانیان بەوە تۆمەتبار كرد كە لە بەرژەوەندیی هەندێ لایەن دەستكاریی ئەنجامەكانی كردووە.


لێدوانی فەرمی: نەسروڵڵا ڕەشنوودی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: نازانین لەسەر چ بنەمایەک ئەم پروپاگەندانە دروست دەبن، ئێمە تەنانەت بۆ چاودێریکردنیش هیچ نوێنەرێکمان لەسەر  سندووقەکانی دەنگدان نەبووە.


لەلایەكی دیكەوە: کونسوڵی ئێران ڕاشیگەیاند: ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنەكە لە بەغدا کراون، هەرێمی کوردستان خۆی پرۆسەکەی جێبەجێ کردووە و عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکانیش چاودێر بوون، ئێران هیچ ڕۆڵێکی نەبووە تا  بتوانێت ساختەکاری تێدا بکات.

 

ئەوەش بزانە: نەسروڵڵا ڕەشنوودی جەختی كردەوە كە ئێران ئاگاداری ئەوەیە هەندێك لایەن گومانیان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان هەیە، داواشی كرد كە هەمووان دان بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بنێن و هەرچی زووە کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ