ژمارەیەک کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی لە چەند شەقامێکی دیکەی هەولێر دادەنرێن

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی لە چەند شەقامێکی دیکەی هەولێر دادەنرێن

تابلۆی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر

ئاڤا نیوز

 

حەڤدە کامێرا لە چەند شوێنێکی جیاوازی شەقامەکانی ناوەو و دەرەوەی شاری هەولێر بۆ تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی بەشێوەیەکی جێگیر دادەنرێن. 

 

وێنە گەورەکە: هاتوچۆی هەولێر 17 کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی لەسەر شەقامە جیاوازەکانی شاری هەولێر دادەنێت و هاووڵاتییانیش لەوبارەیەوە ئاگادار دەکاتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کە ئەمشەو دوای کاتژمێر 12، کامێراکانی تۆمار کردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر لەو شەقامانەی کە لە لیستی هاوپێچ ئاماژەی پێکراوە، دەکەوێتە کار بەشێوەی (تێست) تاقی کردنەوە، تاوەکو ڕێکەوتی 20-11-2024 کاتژمێر 12ی شەو، هاوکات لە دوای ئەم کات و ڕێککەوتەوە سەرپێچیەکانی تیژڕۆیی لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ تۆمار دەکرێن.

 

ئەمەش بزانە: هاتووچۆی هەولێر ئەوەش دەخاتە ڕوو، کە لە زۆربەی ئەو شەقامانەی لە لیستەکەدا ئاماژەی پێکراوە، پێشووتر کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی گەڕۆک هەبووە، بەڵام ئێستا کراوە بەکامێرای جێگیر.

 

 

لیستی هاوپێچی ئەو شەقامانەی کە کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی تێدا جێگیر دەکرێن:

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ