دەنگۆی ڕفاندنی چوار منداڵ لە هەولێر ڕەت دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:

هەوراز گوڵپی، پێشکەشکار - شەوکەت قادر، پەیامنێری ئاڤا - دایکی چوار منداڵەکە

ئاڤا نیوز 

 

باوکێک لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەڵێت منداڵەکانم ڕفێندراون، ئاڤا بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ئەو منداڵانە دەکات، هاوکات پۆلیسی هەولێریش ئەو هەواڵە ڕەت دەکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: باوکێک کە لەگەڵ منداڵەکانی ناژیێت و لای ئەو نین، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەڵێت منداڵەکانم ڕفێندراون، بەڵام منداڵەکانی و پۆلیسی هەولێریش ئەو دەنگۆ و هەواڵانە ڕەت دەکەنەوە.

 

لە پەیامنێرەوە: لەوبارەیەوە منداڵەکان بە ئاڤا نیوزیان ڕاگەیاند: ئێمە نەڕفێندراوین، بەڵکۆ بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر کێشەیەک سەردانی بنکەی پۆلیسمان کردووە، لەکاتی لێکۆڵینەوەکان کاتێکی زۆرمان پێ چووە و باوکمان وا بیری کردووەتەوە کە ڕفێندرابین، هاوکات دەشڵین ئێمە باوکمان ئاگادار کردووەتەوە کە نەڕفێندراوین.

 

لەلایەکی دیکەوە: پۆلیسی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەوان بە وردی چاودێریی ئەو چوار منداڵە دەکەن کە بە تەنیا دەژین و لای دایک و باوکیان نین، هاوکات لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا ئاگاداری ئەو منداڵانە دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ