سبەی پاسپۆرتی سلێمانی دەوامی فەرمی ڕادەگرێت

شەیری بکە لە:
سبەی پاسپۆرتی سلێمانی دەوامی فەرمی ڕادەگرێت

باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی

ئاڤا نیوز

 

ئەفسەرێکی پاسپۆرتی سلێمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت و بەڕێوبەرایەتییەکەش هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی ئامادەبوونیان لە پرسەی ئەفسەرە کوژراوەکە، بەیانی سێشەممە دەوامی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕادەگیرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە ئەفسەرێکی پاسپۆرتی سلێمانی بەناوی هاوژین عەبدوڵڵا لەنێو بەڕێوبەرایەتییەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، پاسپۆرتی سلێمانی دەوامی فەرمی بۆ ڕۆژێک ڕادەگرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند: ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری دەکەین، سبەینێ سێشەممە 12-11-2024 دەوامی بەڕێوەبەرایەتییان ڕادەگرن، هاوکات مامەڵەی هاوڵاتیان ئەنجام نادەن، چونکە سبەی ئەفسەران و کارمەندەکانی بەڕێوبەرایەتییەکە بەشداریی پرسەی ئەفسەرە کوژراوەکە دەکەن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: