بەشێک لە قوتابییانی ئیسرائیل بیر لە جێهێشتنی قوتابخانە دەکەنەوە

شەیری بکە لە:
بەشێک لە قوتابییانی ئیسرائیل بیر لە جێهێشتنی قوتابخانە دەکەنەوە

یەکێک لە قوتابخانەکانی ئیسرائیل، وێنە: ap

ئاڤا نیوز 

 

بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەک کە  ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی بڵاویکردۆتەوە، بەهۆی کاریگەرییەکانی شەڕ قوتابییە ئیسرائیلییەکان بیر لە بە جێهێشتنی خوێندن دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی ناسەقامگیری ئاسایشیی ئیسرائیل، 60% ئیسرائیلییەکان بیر لە جێهێشتنی وڵاتەکەیان دەکەنەوە، هاوکات قوتابییەکانی ئەو وڵاتە بەهۆی خراپی دۆخی دەروونی بیر لە جێهێشتنی قوتابخانە دەکەن.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی ڕایگەیاند: داتای نیگەرانکەر لە بارەی دۆخی قوتابیان خراوەتەڕوو و نەخۆشییە دەروونییەکان لە ناو قوتابییان بەهۆی بارودۆخی ناسەقامگیر و شەری ناوچەکە زیادبووە.

 

ئەوەش بزانە: بەشێک لە دەروونناسان دەڵێن، سەردانیکردنی دکتۆری دەروونی بەڕێژەییەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و هۆکاری سەرەکییەکانی بریتین لە دڵەڕاوکێ، خەمۆکی و نائارامی کە لە ئەنجامی شەری بەردەوامی ناوچەکە دروستبوون. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ