حکومەتی عێراق پابەندیی خۆی بە پاڵپشتیکردنی دۆزی وڵاتانی عەرەبی دووپات دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
حکومەتی عێراق پابەندیی خۆی بە پاڵپشتیکردنی دۆزی وڵاتانی عەرەبی دووپات دەکاتەوە

لوتکەی نائاسایی عەرەبی ئیسلامی، لە ڕیازی پایتەختی سعودیە

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی عێراق لوتکەی نائاسایی عەرەبی و ئیسلامی بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانێت بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی هەرێمی و گەیشتن بە سەقامگیری و هاوکاری نێوان وڵاتانی عەرەبی، هاوکات پابەندیی خۆی بە پاڵپشتیکردنی دۆزی وڵاتانی عەرەبی دووپات دەکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 11-11-2024، لوتکەی نائاسایی عەرەبی ئیسلامی تایبەت بە پرسی غەززە و لوبنان، لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بە بەشداری سەرۆک و شاندی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەڕێوەبچێت، باس لەوە دەکرێت لە پەیامی کۆتاییدا خۆی لوتکەکە داوای هەنگاوی کردەیی بکات بۆ چارەسەری دوو دەوڵەت لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.

 

لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: عێراق چاوی لە کۆکردنەوەی پشتیووانی وڵاتانی عەرەبییە بۆ دۆزی فەلەستین و ڕاگرتنی دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان لە میانی لوتکەی بەپەلەی عەرەبی و ئیسلامی لە ڕیاز.

 

بابەتە ستراتیژییەكان: بە گوتەی عەودای عێراق هەوڵدەدات ئەم لوتکەیە ببێتە سەکۆیەک بۆ پشتیوانیکردن لە فەڵەستینی و لوبنانییەکان، هاوکات عێراق پابەندە بە پاڵپشتیکردنی دۆزی وڵاتانی عەرەبی و کارکردن بۆ سەرخستنی لوتکەکە و فەراهەمکردنی سەکۆیەک بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و گەشەسەندن.

 

ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: عێراق لوتکەی ڕیاز بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانێت بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی هەرێمی و گەیشتن بە سەقامگیری و هاوکاری نێوان وڵاتانی عەرەبی. هاوکات عێراق لوتکەی ڕیاز بە دەرفەتێک دەزانێت بۆ سەلماندنی توانای خۆی بۆ ئەوەی ببێتە کاراکتەرێک بۆ هاوکاریی وڵاتانی عەرەبی. باسم عەوادی وادەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ