وەزیری ناوخۆی عێراق جەنگ دژی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

شەیری بکە لە:
وەزیری ناوخۆی عێراق جەنگ دژی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

گۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پرسی دەستبەسەر داگرتنی ماددەی هۆشبەر، وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

 

وەزیری ناوخۆی عێراق دەڵێت، بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لەهەر کوێیەک بن ڕووبەڕوویان دەبنەوە و دەبێت وڵات لەو "ژەهرە مەترسیدارانە" پاکبکرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: ئامارەکانی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە عێراق زیادیانکردووە، بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا دەستبەسەر زیاتر لە دوو تۆن ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

 

لێدوانی فەرمی: عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لەمیانەی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە بە تەواوی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر کۆنتڕۆڵ بکرێت و ئەوانەشی بازرگانی پێوە دەکەن لەهەر کوێیەک بن، بەدوایاندا دەگەڕێن و دەبێت وڵات لەو "ژەهرە مەترسیدارانە پاک بکرێتەوە".

 

وەزیری ناوخۆی عێراق داواشیکرد لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری هەماهەنگی بکرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەوانەی بە تاوانی مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەر داواکراون، هاوکات داواشیکرد هەڵمەتەکانی هۆشیار لە زانکۆکان و کۆمەڵگا بەگشتی چڕتربکرێنەوە و تیایاندا باس لە مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر بۆسەر تاک و کۆمەڵگا بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ