وەزیرانی دەرەوەی عێراق، تورکیا، سووریا و لوبنان: کار بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی دەکەین
- عێراق
- 11 تشرینی دووەم
کۆبوونەوەی نێوان فوئاد حسێن و هاکان فیدان لەبارەی باسکردن لە دۆخی غەززە
ئاڤا نیوز
وەزیرانی دەرەوەی عێراق، تورکیا، سووریا و لوبنان دەڵێن، نیگەرانن لە بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان و جەختیش دەکەنەوە کە کار بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا دەکەن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ لوتکەی نائاسایی عەرەبی و ئیسلامی تایبەت بە پرسی غەززە و لوبنان، لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بە بەشداری سەرۆک و شاندی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەڕێوەدەچێت، باس لەوە دەکرێت لە پەیامی کۆتاییدا، لوتکەکە داوای هەنگاوی کردەیی دەکات بۆ چارەسەری دوو دەوڵەت لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی لە ریاز، لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، عەبدوڵا بوحەبیب وەزیری دەرەوەی لوبنان و بەسام سەباغ وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا باس لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی بەغدا لەگەڵ ئەنقەرە، بەیروت و دیمەشق کراوە، جەختیش کراوەتەوە لەسەر هەماهەنگی وڵاتان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، پێویستی جوڵەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی گرژییەکان و وەستاندنی هەموو چارەسەرێکی سەربازیی.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەی نێوان فوئاد حسێن و هاکان فیدان، بەتایبەتی باس لە دۆخی غەززە و لوبنان و نیگەرانییەکان کراوە لەسەر دۆخی هاووڵاتیانی مەدەنی، لەم بوارەشدا بەغدا و ئەنقەرە جەخت لە چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکەنەوە بۆ کەمکردنەوەی نەهامەتی گەلانی فەڵەستین و لوبنان، هاوکات کاریش دەکەن بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا: ناتانیاهۆ و گالانت دەستگیر دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەینەوا و دیالە زۆرترین، لە زیقاڕ كەمترین سەرژمێری دانیشتووان تۆماركراون
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی: ئەمریکا بەر پرسیارە لەهەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین و سوودانی گفتوگۆ لەبارەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی سەرژمێری کاریگەری لەسەر دابەزینی هەژموونی سیاسی کەمینەکان دەبێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ ئەو ئەنجامانە ڕەتدەکاتەوە کە لەبارەی سەرژمێریی بڵاودەکرێنەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆن بە چڕی بەسەر ئاسمانی عێراق دەسوڕێنەوە